
plus4
پێش 3 کاتژمێر
خۆپیشاندەران بەهەردوو ئاراستەی هاتن و چوون ڕێگەی سەرەکیی کەرکوک - بەغدایان داخست
ژمارەیەک خۆپیشاندەری دانیشتووی ناحیەی تازە، ڕێگەی سەرەکیی نێوان کەرکوک - بەغدایان بەهەردوو ئاراستەی هاتن و چوون داخستووە.
ناڕەزای و خۆپیشاندانەکە بەهۆی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەکانە لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک.
ئەو بەڕێوەبەرە لەنەتەوەی تورکمانەو لەپۆستەکەی لابراوەو کەسێکی تر کە لەنەتەوەی عەرەبە لەجێگەی ئەو دانراوە.
خۆپیشاندەرانیش داوای دووبارە گەڕانەوەی بەڕێوەبەرەکەی پێشوو دەکەن و نایانەوێت ئەوەی ئێستا لەبری ئەو بەڕێوەبەرە، لەو پۆستەدابێت.