كركوك
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەرکوک.. منداڵێکی یەک ساڵان لەنێو نافوورەی ماڵەوەیاندا خنکا

 

ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک، منداڵێک لەنێو نافوورەی ماڵەوەیاندا خنکا.

 

ڕووداوەکە لەگەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکوک بوو، کاتێک منداڵێکی تەمەن یەک ساڵی، لەنێو ماڵی خۆیاندا سەرقاڵی یاریکردن بووە، کەوتووەتە نێ نافورەی ئاوی ماڵەکەیان و خنکاوە.

 

منداڵەکە ناوی (ب.ن.س)ەو تەمەنی یەک ساڵانە.