
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
کەرکوک.. سێ هێزی عێراقی گوندەکانی زەردک و بیبانیی گەمارۆدراوە
لەئێوارەی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ئەمنی، گوندەکانی (زەردک و بیبانی)ی سەر بەپارێزگای کەرکوکیان گەمارۆداوە، بەمەبەستی کێوماڵکردنی ئەو سنوورە، لەئێستاشدا هێزەکان بەتەواوی سنووری هەردوو گوندەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەو هێزەی ئێستا لەسنووری گوندەکانی زەردک و بیبانی بڵاوەیان پێکراوە، هەریەکە لەهێزەکانی سوپای عێراق و هێزی ئاڵتوونی و هێزەکانی هەواڵگرین.
هۆکاری بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە لەو سنوورە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن خاوەن باخێکی نزیک لەگۆڕستانی عارەب، ئەو گۆڕستانەی هەفتەی ڕابردوو ڕووداوی بریندارکردنی گەنجێک و ڕفاندنی یەکێکیتری تێدا ڕوودا، ئاگادار دەکرێنەوە کە لەنێو یەکێک لەباخەکانی گەنمەشامی، کەسێکی نەناسراو بەجلوبەرگی ڕەشەو بینراوەو ئەو کەسەش دوای بینینی خاوەن باخەکە بەپەلە هەڵاتووە.
لەئێستاشدا هێزەکان بەتەواوی لەسنورەکە بڵاوەیان پێکراوە و گەمارۆی گوندی زەردک و بەدیاریکراوی گۆڕستانی عارەبیان داوەو کێوماڵی ناوچەکە دەکەن.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لەسنووری ئەو گوندەو گوندی بیبانی، بەدیاریکراویش لەنزیک گۆڕستانی عارەب، مەفرەزەیەکی چەکدار کە گوماندەکرێت د11عـ.ـش بووبن، گەنجێکیان ڕفاندو یەکێکیتریشیان بریندارکرد.