
پێش کاتژمێرێک
نوری مالیکی: ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامنەدرێت مەترسیی گەورە ڕوودەدات
نوری مالیکی؛ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدەدات لەوەی گەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامنەدرێت مەترسییەکی گەورە ڕوودەدات.
لەمیانی وتارێکدا لەکۆنفرانسی گەنجان و هەڵبژاردن، مالیکی ڕایگەیاند: سندوقەکانی دەنگدان، دەرگا بەڕووی دیکتاتۆریەت و ڕەگەزپەرستی و تائیفەگەری و پەراوێزخستن دادەخەن.
وتیشی: دەنگی دەنگدەران ئەوە دیاری دەکات حکومەتی ئێستا دەمێنێتەوە یا دەگۆڕدرێت.
ئاشکرایکرد کەئەوان و هەندێك لەهێزە سیاسییەكان بەتووندی پێداگربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، چوونکە هەڵبژاردن ئەو دەروازەیەیە کە حکومەت و پەرلەمان لەڕێگەیەوە پێکدەهێنرێت، هیچ شتێکیش نییە لەدەستووردا بەناوی حکومەتی باری نائاسایی یا حکومەتی كاربەڕێكەر.