جفاف
Plus4
پێش 13 کاتژمێر

ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەعیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی بەهۆی کەمی ئاو و وشکە ساڵیەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەعیراق ، عیراق روبەڕوی كارەساتێكی قوڵی مرۆیی دەبێتەوە بەهۆی قەیرانی ئاو لەلایەک هەروەها زیادبونی ئەو روداوانەی كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی ئابوری و هاوڵاتیان هەیە.

دەشڵێت، وێڕای گەورەیی کێشەکە بەڵام تائێستا بەبێ چارەسەری ریشەیی ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دوبارەبونەوەی روداوە نەخوازراوەکانی وەکو ئاگركەوتنەوە لەنەخۆشخانەو بازاڕەكان و هەروەها خراپ بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ژینگەو كەشوهەوا مەترسین بۆ سەر مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ بەتایبەتی مافی ژیان.

ناوەندەكە داواشی لەحكومەتی عیراق و پەرلەمان كردوە حاڵەتی لەناکاوی مرۆیی بەپەلە رابگەیەنن و ستراتیژییەكی نیشتمانی گشتگیر بۆ روبەڕوبونەوەی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و هەروەها مەترسییە پێشبینیکراوەکان دابڕێژن.