ديلان
plus4
berî 3 salan

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای گلەیی و ناڕەزایی دانیشتوانی گەڕەکی کوردستان لە کەرکوک، لەبارەی ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانەی دانرابوون کە ئاستەنگیان بۆ ھاتووچۆی گەڕەکەکەو ناوبازاڕ دروست کردبوو، ئەمڕۆ ئامادەبووین لە لابردنی بەربەستەکان.

دەشڵێت، هەفتەی رابردوو وەک فراکسیۆنی یەکێتی ئەو داواکارییەی خەڵکمان گەیاندە عەلی فرێجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرکوک و بڕیار لەبارەوە درا.