ياسرى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 18 کاتژمێر

هەیام یاسری؛ وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند: تاساڵی داهاتوو، لەسەرانسەری عێراقدا ئینتەرنێت دەبیت بەکێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای Wi-Fi دەگرێتەوە.

 

ئاشکراشیکرد: داخستنی وای فای بەواتای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە وەک هەندێک بانگەشەیان بۆ کردووە، بەڵکو دەمانەویت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەعێراق باشتربکەین، چوونکە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک زۆر خێراترو باشترە بەراورد بە وای فای.

 

ئاشکراشیکرد: لەئێستادا وەزارەتەکە دەستیکردوە بەلابردنی خزمەتگوزاری وای فای، ئەو شوێنانەش کە کێبڵی فایبەر ئۆپتیکیان تێدایە، خزمەتگوزاری وای فای تێدا وەستێندراوە.

 

یاسری ڕوونیشیدەکاتەوە: بەپێی ئەو خشتەو پلانەی دانراوە، خزمەتگوزاریی وای فای لەساڵی 2026دا بەتەواوی کۆتاییدێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک دەبیتە شوێنگرەوەی.

 

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق جەختیکردەوە کە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە، دەیان هێندە باشتر دەبێت لە وای فای و نرخەکەشی گونجاوە کاتێک بەراورد دەکرێت بەنرخی بەشداریکردن و خێرایی ئینتەرنێتی دابینکراو، هەوڵیشدەدەین باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاووڵاتیانی عێراق بکەین.