کوشتن
Plus4
berî 2 saet

باوکێک کوڕەکەی لەسەر نەفەقەوە دەکوژێت 


باوکێک بەهۆی ناکۆکی لەسەر نەفەقە کوڕێکی خۆی کە ئەفسەرە بەئۆتۆمبێل دەیشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە پارێزگای موسەننا، کێشە دەکەوێتە نێوان باوک و کوڕێک بەهۆی نەفەقەوەو دەیگەیەننە دادگا .

دەشڵێت، دوای ئەوەی کوڕو باوکەکە لە دادگا دەردەچن ناکۆکی نێوانیان زیاتر دەبێت و دەبێتە دەمەقاڵەیان و باوکەکەش بە ئۆتۆمبێل دوای کوڕەکەی دەکەوێت و دەیشێلێت و بەهۆیەوە دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.