
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
شایستە ی دارایی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن بەپێی دەرخستەکانی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ژمارە ١١٨ ی رۆژی ١٧/ ٨ / ٢٠٢٥ دیاریکرا.
- بۆ فەرمانبەرانی حکومی شایستە داراییەکان بەمشێوازە دەبێت:
یەکەم: بۆ مونەسق (هەماهەنگکار)ی بنکەی دەنگدان ٣٠٠ هەزار دینار.
دووەم: بۆ بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان ٢٠٠ هەزار دینار.
سێیەم: بۆ کارمەندی بنکەو وێستگەکان ١٥٠ هەزار دینار.
- بۆ ئەو کەسانەی خوێندکارو دەرچوون بەمشێوازە شایستەکانیان پێدەدرێت:
یەکەم: بۆ مونەسق (هەماهەنگکار)ی بنکەی دەنگدان ٤٠٠ هەزار دینار.
دووەم: بۆ بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان ٣٠٠ هەزار دینار.
سێیەم: کارمەندی وێستگەکان ٢٥٠ هەزار دینار.
- بۆ کارمەندانی یەدەگ؛ شایستەکان بەمشێوازەیە:
یەکەم: بۆ فەرمانبەری حکومی ٥٠ هەزار دینار.
دووەم: بۆ خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ ١٠٠ هەزار دینار.