
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەنووسراوێکدا، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا جیاوازیی مووچەو دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجبکات کە شیاوبوون لەکۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو بۆیان خەرجبکرێت، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەی ئەو مانگەوە پێیان نەدراوە.
نووروەکە بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب؛ وەزیری دارایی بڵاوکرایەوەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوەو داوای بەستنی جیاوازی مووچەو دەرماڵەی بەشێک لەفەرمانبەران کراوە.
لەنووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە: سەبارەت بەجیاوازی مووچەو دەرماڵەکانی فەرمانبەران کەپێویستبووە لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بۆیان خەرجبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی ئەو مانگە دابەشنەکراوە، ئەو جیاوازیی مووچەو دەرماڵانەش دابەشنەکراوە، بۆیە داوادەکەن لەسەر بوودجەی ساڵی ٢٠٢٥ بۆیان خەرج بکرێتەوە.
مانگانە بەشێک لەفەرمانبەران بەگوێرەی خزمەت و پلەی وەزیفییان شیاوی پێدانی سەر مووچەو زیادکردنی مووچەی بنەڕەتین و خەرجکردنی جیاوازیی مووچەن.
دەشڵێت: بەهۆی ئەوەی مووچەی کۆتا مانگی ساڵی 2024 دابەشنەکرا، هەر فەرمانبەرێک لەو مانگە شایستەی سەرمووچەو خەرجکردنی دەرماڵەی نوێ و جیاوازیی مووچەبێت بۆی خەرجنەکراوە.