تحرير
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند میلیشیاکانی عێراق ئەلیزابیت تسۆرکۆف چالاوانی روسیان ئازادکردووە.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەتۆڕی X لەو بارەوە نوسیوێتی، هێزە ئەمنییەکان دوای کارو بەدواداچوونی چەند مانگە توانیویانە ئیلزابیت تسۆرکۆف رزگاربکەن و رێگەنادەین کەس ناوبانگی عێراق لەکەداربکات.

ئیلزابیت تسۆرکۆف لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 لەبەغدادی پایتەخت رفێنراو بێسەروشوێن بوو، دوای ئازادکردنیشی لەئێستادا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لەبەغداد.