هزمارى من
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر

پرۆژەی هەژماری من، یەکێک لەبانکەکانی هاوبەشی پرۆژەکەی دوورخستەوە.

 

دوورخستنەوەی بانکەکە بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانێتی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لەمەولا بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) بەشێک نابێت لەپرۆژەی هەژماری من، ئەویش بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکەکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ مامەڵەکردن بەدۆلار.

 

ڕوونیشیکردەوە: ئەو مووچەخۆرانەی هەرێم کە ئێستا لەبانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی (IDB) تۆمارکراون، لەڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پرۆژەی هەژماری منەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانیان بۆ یەکێک لەبانکەکانی تری نێو پرۆژەکە.

 

دەشڵێت: پرۆژەی هەژماری من بەردەوامدەبێت لەکارکردن لەگەڵ حەوت لەبانکە هاوبەشەکەی تریداو ڕێگە بەسوودمەندانی پرۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لەناوەوەو دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن.