Plus4
berî 13 deqîqe
هه‌میشه بارزانییه‌كان و تاڵه‌بانییه‌كان هاوڕێی زۆر باشی ئه‌مریكا بوون
تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لە كۆنفرانسێكدا له له‌نده‌ن رایگەیاند ، له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بارزانییه‌كان و تاڵه‌بانییه‌كان هاوڕێی زۆر باشی ئه‌مریكا بوون.
وتیشی، وەکو خۆم ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆنگرێسی ئەمریکا و ئه‌و ئاڵۆزییه شیبكه‌مه‌وه كه له فیدراڵیزم هه‌یه چونکە ئه‌مه پرسێكی عێراقییه نه‌ك ئه‌مریكی و ئامۆژگاری من و ترەمپیش ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێویستە لە هەرێمی کوردستان یەکگرتووبین تا بتوانین رووبەڕووی ئەو کەس و لایەنە ببینەوە کە هێرش دەکەنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.




