مالكى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 کاتژمێر

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلول، نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون تەئكیدیكردەوە كە رێگە بە دوواخستنی هەڵبژاردن نادەن.

 

مالكی لەچوارچێوەی وتارێكیدا لەپارێزگای بابل وتی: رێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆرییەت و رەگەزپەرستی و تایفەگەری و گۆڕی بەكۆمەڵ نادەن.

 

وتیشی: پێویستە پشت بەدەستوور ببەستین و عێراق بپارێزین، پڕۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەرێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە دەبێت نەك بەتانك و پیلانگێڕی و هەواڵگری، ئەو سەردەمە گوزەشت و ئێستا سندوقە پیرۆزەكان چارەنوسی عێراق یەكلادەكەنەوە.