
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
🔻کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان 751 کاندیدی لەکێبڕکێکان دورخستەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: تائێستا (751) کاندیدی لەکێبڕکێکانی هەڵبژاردن دوورخستووەتەوە.
لەوبارەیەوە عیماد جەمیل؛ سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکە دەڵێت: ژمارەی ئەو کاندیدانەی تائێستا لەکێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە (751) کەس.
وتیشی: ئەو ژمارە کاندیدە بەهۆکاری جیاجیا دوورخراونەتەوە، ئەوانیش تێوەگلانیان لەڕێکارەکانی لێپرسینەوەو دادپەروەری و كۆتوبەندەكانی تاوانکاری، یاخوود بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارە بەتاوانی پەیوەست بەگەندەڵییەوە.
ناوبراو ئاشکراشیکرد کە پرۆسەی پەسەندکردنی کۆتایی بۆ لیستەکان، لەسەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت کە تێیدا لیستە پەسەندکراوەکان لانیکەم 30 ڕۆژ بەر لەوادەی هەڵبژاردن بڵاودەکرێنەوە.