السرطان
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

ڤێرۆنیکا سکڤۆرتسۆڤا سەرۆکی دەزگای فیدراڵیی پزیشکیی بایۆلۆجی و وەزیری پێشووی تەندروستیی روسیا رایگەیاند، ڤاکسینی شێرپەنجەیان بەرهەم هێناوەو لەئێستادا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.

دەشڵێت، ڤاکسینەکە لەتوانایدایە بە رێژەی نزیکەی 80% قەبارەی لووەکان لەجەستەی مرۆڤ کەمبکاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کارکردن لە ڤاکسینەکە ماوەی سێ ساڵی خایاندووەو دەرەنجامەکانیش دەریانخستووە، بە تەواوی سەلامەتەو رێگری گەورە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و قەبارەی لووە شێرپەنجییەکانیش بە رێژەی 60 بۆ 80% کەمدەکاتەوە.