ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

حکومەتی عێراق لەبارەی هەڵوەشانەوەی سندوقی خانەنشینی ڕوونکردنەوە دەدات

 

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەرونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی سیستمی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت. دەڵێت: ئەم بڕیارە هیچ زیان و کاریگەرییەکی لە سەر مافەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت و سەرجەم مووچەی خانەنشینی و مافە داراییەکان بە یاسا دەپارێزرێن.

 

دەشڵێت: ئەم بڕیارە لەسەر داوای دەزگای نیشتمانی خانەنشینی دراوە، بەهۆی نەبوونی ڕێنمایی سەبارەت بە کارەکانی دەزگاکە.

 

 ئەوەش دەخاتەڕوو کە وەزارەتی دارایی رەشنوسی سیستەمێکی ناوخۆیی بۆ پێکهاتەی دەزگای خانەنشینی نیشتمانی ئامادە کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت یەکێکە لە پێکهاتەکانی دەزگاکە، کە پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی یاساکە هەیە تا ئەو کاتەی ڕێنمایی تایبەت بە دەزگاکە دەردەکرێت.

 

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکە لە لایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دووای دواداچوونی یاسایی و وردبینی بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکەرەکان پێشکەش بە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران بخرێتە دەنگدانەوە.