بەنداو
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

تورکیا ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەردەداتەوەو وڵاتەکە لەقەیرانی کەمیی ئاو ڕزگاردەکات

 

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا بەڵێنیداوە ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیاتربکات.

 

عەون زیاب؛ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق؛ وتی: خوودی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندی بەلایەنی تورکییەوە کردووە بۆ زیاترکردنی ڕێژەی بەردانەوەی ئاو لەڕووبارەکانی دیجلەو فوڕات، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کەمیی ئاو و پاراستنی ئەو دوو ڕووبارە لەوشکبوون.

 

ئاشکراشیکرد: لایەنی تورکی تێگەیشتنی تەواوی بۆ قەیرانەکە دەربڕی و بەڵێنی زیاترکردنی بەردانەوەی ڕێژەی ئاوی بەنداوەکانی دا بۆ عێراق.

 

ناوبراو جەختیکردەوە: زیاتر کردنی بەردانەی ڕێژەی ئاو بۆ نێو ئاوی ئەو دوو ڕووبارە، تاڕادەیەکی زۆر عێراق لەقەیرانی کەمیی ئاو دەپارێزێت و سوودێکی زۆر بەکشتوکاڵ و ئاودێری و ئەو لایەنانە دەبەستێت کە پشت بەئاوی ڕووبارەکان دەبەستن، بەمەش تاڕدەیەک وڵاتەکە لەقەیرانی کەمیی ئاو ڕزگاری دەبێت.