ئەفسەری ئەمریکی
Plus4
پێش 12 کاتژمێر

🔻ئەزانی ئەو ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە کێیە؟

 

 

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی بریان ویڵسن لە شەوی رووداوەکەی لالەزار دەستگیرکراوە.

 

وتیشی، دووای لێکۆڵینەوە لەگەڵ بریان ویڵسن دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بووە لە مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دووپشک)".

 

 عەقید سەلام عەبدولخالق ئەوەش دەخاتەڕوو کە "بریان ویڵسن" وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت".

 

بریان ویڵسن؛ پێشتر لەریزی هێزی دەریایی ئەمریکا خزمەتی کردووەو یەکێک لەبەشداربوانی جەنگی گەردەلولی بیابان لەساڵی 1991.

 

ساڵی 2014 وەک دووەم ئەمریکی خۆی گەیاندە رۆژئاوای کوردستان و هاوشانی یەپەگە لەدژی چەکدارانی د١١عش جەنگا.