
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻عەرەبی دەوروبەری کەرکوک چەکەکانیان لای حکومەت تۆمار دەکەن
لەچوارچێوەی هەڵمەتی تۆمارکردنی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ، عەرەبی گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک لەدیوەخانەکانی شێخەکانیان، چەکەکانیان دەخەنە بەردەم تیمە گەڕۆکەکان و بەفەرمی تۆماری دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی بەهاوڵاتیان داوە ئەوانەی چەکیان هەیە، بەفەرمی تۆماری بکەن بەپێچەوانەوە دووای تەواوبونی مۆڵەتەکە، هەر چەکێک دەستیبەسەردا بگیرێت خاوەنەکەی روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەگەڕەکە کوردنشینەکان کەمترین چەک تۆمار کراوە.