کەمێک ئاوی
Plus4
پێش 12 کاتژمێر

🔻تورکیا زیاتر عێراق تینو دەکات و کەمترین ئاو بەردەداتەوە

 

روانگەی عێراقی سەوز رایگەیاند، گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی تورکیا هەشت ئەوەدەی بەنداوی موسڵە، بەڵام تەنها 35٪ بەشە ئاوی عێراقی بەرداوەتەوە کە ئەوەش عێراقی تووشی کەم ئاوییەکی زۆر کردووە.

 

رونیشیکردوەتەوە، نزیکەی 20 هەزار دەریاچەی بەخێوکردنی ماسی لەعێراق بەشێوەی زیادەڕەو دروستکراون ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە کێشە سەرەکییەکانی کەمی ئاو لەعێراق.

 

دەشڵێت، هەرچەندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توانڕاوە 11 هەزاری ئەو دریاچانە پڕبکرێنەوەو لەناوببرێن، بەڵام تائێستا 9 هەزاریان ماون و لانەبراون.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، تورکیا لەماوەی چوار دەیەی رابردودا 20 بەنداوی لەسەر هەردوو روباری دیجلەو فوڕات دروستکردووە و لەڕێیەوە 8 ملیار مەتر ئاو بۆ خۆی گلداوەتەوە.