
پێش 11 کاتژمێر
دەزگای هەواڵی رۆیتەرز لە زاری کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا رایگەیاند کۆبونەوەو دەرکەوتنی سەرۆکانی چین و روسیاو کۆریای باکورو ئێران لە نمایشە سەربازیەکەی چین بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵ سەرکەوتنی چین بە سەر ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەم ، تەنها نمایشی سەربازی نەبوو بەڵکو نیشاندانی هاوپەیمانێتیەکی شەڕانگێزی ئەو ووڵاتانەیە دژی نیزامی نێودەوڵتی نوێ . کە لە سەر بەرژەوەندی تەواوی وڵاتان دامەزراوە .
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاش لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانی لە سەرئەو نمایشە سەربازیەو کۆبونەوەی سەرۆکانی سێ وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی بە هەڕەشەو دوژمنایەتی گەڵ و خاکی ئەمریکای وەسف کرد .