
plus4
پێش 12 کاتژمێر
نەشئەت شەهوێز سەرۆکی لیستی کەرکوک هێزوئیرادەمانە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە plus4ی راگەیاند، پەسەندکردنی ماستەرپلانی کەرکوک لەسەر کات ماوەو پێدەچێت لە دانیشتنی دهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایی بکرێتەوەو پەسەندبکرێت.
ووتیشی، ماستر پلانی کەرکوک نەخشەی ئایندەی کەرکوک دادەڕێژێت و تا ساڵی 2042 بەردەوام دەبێت و کاری لەسەر دەکرێت و لەڕێیەوە کەرکوک گۆڕاکاری گەورە بەخۆوە دەبینێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەڕێی ماستەر پلانەکەوە ناوچەی سەوزایی زۆر فراوان دەکرێت و ئەو گەڕەکانەی کە ئێستا هەیە هەمویان دەخڕێنە نێو ماستەر پلانەکەوەو جێگیردەکرێن بەوەش تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابیندەکرێت.
رونیشیکردەوە، پانتایی کەرکوک لەهەر چوار لاوە فراواندەدەکرێت بەشێوەیەکی مۆدێرن و گەڕەکی نوێش دروست دەکرێت ، هەروەها گرنگی تەواو بە خزمەتگوزارییەکانی وەکو رێگاوبان و دروستکردنی خوێندنگەو بنکەی تەندروستی دەدرێت.