سەردانی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

خالید شوانی گەیشتە لای ئەفسەرە کوردەکە کە لەمیسان تەقەی لێکراوەو 

 

ئەمڕۆ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لەنەخۆشخانەی غازی حەریری لەکۆمەڵگەی پزیشکی بەغدا؛ سەردانی مولازم محەمەد سەباح-کرد کە لەچەند رۆژی رابردوو لەپارێزگەی میسان تەقەی لێکراو بەسەختی بریندارە.

 

خالید شوانی وەزیری داد لەبارەی سەردانەکەیەوە بە plus4ی راگەیاند: بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا هاوڕێیەتی کرد لەسەردانەکەمدا، پەیوەندیم بە وەزیری تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردو ئامادەییم دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی هەر هەنگاوێک کە بۆ چارەسەرو پاراستنی ژیانی مولازم محەمەد پێویست بکات.

 

وەزیری داد ئەوەشی وت کە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا قسەی کردووەو داوایکردووە ژیانی خانەوادەی ئەفسەرە کوردەکە پارێزراوبێت و رێگەش نەدرێت تۆمەتباران هەڵبێن.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا لەپارێزگەی میسان، تەقە لە مولازم محەمەد سەباح ئەسەدوڵا کرا و بەسەختی بریندارکراوە.

 

مولازم محەمەد و خانەوادەکەی کوردن و ساڵانێکی زۆرە لەو پارێزگای باشوری عێراق نیشتەجێن، لەدووای روداووکەش کەسوکاری داوایانکرد سەرکردایەتی کورد بێنە سەر هێڵ و رێگە نەدرێت تۆمەتباران هەڵبێن.. وەزیری داد وەک یەکەم بەرپرسی کورد بەدەم بانگەوازەکەیانەوە چوو.