
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻قوباد تاڵەبانی: هەوڵ هەبوو بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەچوار کاتی جیاوازدا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت.
ووتیشی، پیلان دانراوو بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوار کاتی جیاوازدا.
دووپاتیشیکردەوە ، بۆیە ئەوەی کە کرا پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییە و چەسپاندنی یاسا بووە.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ یەکلا کردنەوە ئەو بابەتە.