
plus4
پێش 15 کاتژمێر
وەفدێكی باڵاى سه‌ربازى بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی لەبه‌غداوه گه‌یشته سلێمانی
وەفدێکی باڵاى سه‌ربازى حكومه‌تى عێراق کە پێکهاتبوون لەفه‌ریق ڕوکن حامد محه‌مه‌د؛ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ مه‌شق فه‌ریق ڕوکنی ده‌ریایى دكتۆر ئه‌حمه‌د عیمران؛ سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى سه‌ربازى و و شاندى یاوه‌رى گەیشتنە شاری سلێمانی.
وەفدەکە لەلایەن لیوا ڕوکن عومه‌ر ساڵح؛ فەرماندەی هێزەکانی 70 به‌ئاماده‌بوونى دیار عومەر؛ فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ و ئه‌فسه‌رانى باڵاى هێزه‌كانى 70 پێشوازىیان لێ‌کرا.
ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەڕووداوەکەی دوێنێ کە بەهۆی ته‌قینى گولـلە ئاڕ پی جییەک لەکاتی مەشقی سه‌ربازیدا لەکۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ڕوویدا.
وەفدەکە سه‌ردانى شوێنی ڕووداوەکەیان كرد‌و بە وردی چاودێری و لێکۆڵینەوەیان لەپاشماوەو شوێنەوارەکانی تەقینەوەکەیان کرد‌و لێکۆڵینەوەکانیشیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بەردەوام دەبێت.
دواتر ڕێوڕەسمێکی شایستە له فڕۆكه‌خانه‌ى نیوده‌وڵه‌تى سلێمانى ڕێکخرا بۆ ماڵئاوایی و گەڕاندنەوەی ته‌رمى خوێندكار (یوسف عه‌بدوڵڵا) کە لەڕووداوەكه‌دا گیانی لەدەستدا.