
plus4
پێش 16 کاتژمێر
تەیف سامی سەبارەت بەمووچەی مانگی ٧ ی هەرێم مەرجەکانی خستەڕوو
تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: مەرجەکانی بەغدای سەبارەت بەمووچەی مانگی ٧ ی مووچەخۆرانی هەرێم بەدوو خاڵ خستەڕوو.
دەشڵێت: گەر هەرێم ئەم دوو خاڵە جێبەجێ بکات، ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کێشەی نابێت و بەردەوام دەبێت.
تەیف سامی دەڵێت: مەرجەکانی بەغدا بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە بریتین لە:
١- پێویستە نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوەو ئەو بڕە نەوتەش ڕادەست بکەن کە لەبارەیەوە ڕێککەوتووین، دەبێت هەناردەکردنەکەوەی نەوتیش لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بێت.
٢- داوامانکردووە کۆمەڵێک داهاتی تری ناوخۆیی هەرێم کە کۆدەکرێنەوە، پێویستە ڕاستەوخۆ ڕادەستی بەغدا بکرێن.