د111عش
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەیوەندیی بەڕووداوەکانی ناوچەکەوە نییە

 

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە نییە.

ئەعرەجی؛ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەپێی ڕێككەوتنێك كە لەساڵی 2023 ئەنجامدراوە، هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەمێننەوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئەو هێزانە تامانگی ئەیلوولی 2026 ئەمریكا لە تەواوی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە دەكشێنەوە.

ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە کە کشانەوەی ئەو هێزانە لەعێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەپێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکەوە نییە.