
plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئەمڕۆ چوارشەممە لە نمایشێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ یادی 80 ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دوەم لە پەکین و سەرکەوتنی سوپای چین بە سەر سوپای ژاپۆن لە وتارێکیدا شی جینپینگ سەرۆكی چین ڕایگەیاند : ئەمڕۆ مرۆڤایەتی جارێکی دیکە ڕوبەڕوی هەڵبژاردن دەبێتەوە لە نێوان ئاشتی یان شەڕ، دیالۆگ یان ڕوبەڕوبونەوە ، وە توانا سەربازی و ئابوری وڵاتەکەشی ناوەستێنرێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمرئیکاش لە پەیامێکدا لە سەرپلاتفۆڕمی تروسۆشیال لە هەژماری خۆی رایگەیاند نمایشە سەربازیەکەی چین و نیشاندانی توانا سەربازیەکانی بە ئامادە بونی سەرۆکی سێ وڵاتە ئەتۆمیەکە ( شی و پۆتین و ئون ) چین و روسیاو کۆریای باکور هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا