هێمن مامەند
plus4
پێش 4 کاتژمێر

مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی: هەر مەرامێک بۆ تیرۆکردنی هێمن مامەند پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردووە ،

مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکات.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

بەتووندی ئیدانەی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەکەین، هەر مەرامێکیش بۆ تیرۆکردنی، پیلانێکی ترسنۆکانەی شکستخواردووەو بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە.

وێڕای ئەوەی هیوای زووچاکبوونەوە بۆ هاوپیشەو ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەخوازین، داوادەکەین لەدەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم ڕووداوە بکەن و ئەنجامدەری ئاشکرابکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

دڵنیاشین لەتواناو هەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، وەک هەمیشە چۆن لەدۆزینەوەی تاوانباران سەلماندوویانە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئەهلی قەڵەم و خەڵکە خۆشەویستەکەمان، لەم

کەیسەشدا سەرکەوتوودەبن لەدۆزینەوەی بکەرانی.

دووپاتیشیدەکەینەوە ڕاگەیاندنی یەکێتی وەک هەمیشە پەرۆش و دەربەستی ڕەخساندنی زیاتری ئازادی رادەربڕین و ژینگەیەکی لەبارە بۆ کاری میدیایی لەوڵاتەکەماندا.