
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
ئەمریکا سزا دەخاتەسەر سەرمایەدارێکی گەورەی عێراق
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا دەخاتە سەر تۆڕێکی گەورەی کۆمپانیاو کەشتی کە سەرمایەدارێکی عێراقی بەناوی ( وەلید سامەرائی ) خاوەندارێتی دەکات.
وەزارەتەکە دەڵێت: وەلید سامەرائی هەڵگری ناسنامەی عێراقی و سانت کیتس و نیڤیسە و نیشتەجێی دوبەیە.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەم سەرمایەدارە لەپشت بەقاچاخبردنی نەوتی ئێرانەوەیە و لەرێگەی کەشتییەکانی بابل و گالاکسیی عێراقییەوە کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، نەوتی ئێران بۆ بەندەرو بازاڕەکان دەگوازێتەوەو نیشانیشیدەدات کە نەوتی عێراقە، بەڵام نووسینگەی چاودێریی ڕەگوڕیشە بیانییەکان ئاشکرایکردووە.
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەمریکا ئەم رێوشوێنەی گرتووەتەبەر بۆ رێگرییە لەوەی رژێمی ئێران دەستی بەهیچ داهاتێک بگات، بەهۆی هەڵسوکەوتەکانییەوە کە سەقامگیری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و جیهانی خستووەتە مەترسییەوە.