
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
لەشاری سلێمانی تەقە لەڕۆژنامەنووس هێمن مامەند کراو بریندارکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی، تەقە لەڕۆژنامەنووس هێمن مامەند کراو بریندارکرا.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: هێمن مامەندی ڕۆژنامەنووس دوو فیشەکی بەرکەوتووە، یەکێک لەفیشەکەکان بەر قۆڵی کەوتووەو فیشەکی دووەمیش بەر کەمەری کەوتووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت: هێمن مامەند دەستڕێژی فیشەکی لێکراوەو چوار فیشەکی بەرکەوتووە.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە: هێمن مامەند لەئێستادا لەنەخۆشخانەی شار لەشاری سلێمانی، لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند، خەڵکی شاری هەولێرەو ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی هەڕەشەکانی سەر ژیانی، لەشاری سلێمانی دەژی.