
Plus4
پێش 10 کاتژمێر
وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر تەقینەوەکەی قەڵاچوالان هاتە دەنگ
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد: لەکۆلێژی سەربازیی سێی سلێمانی لەقەڵاچوالان و لەکاتی مەشق و ڕاهێناندا، تەقینەوەیەک ڕوویداوەو قوربانی هەیە.
دەشڵێت: لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەکەین و هەرکەسێک هۆکاربووبێت سزادەدرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ڕووداوەکە لەکاتی ڕاهێنانی خوێندکارانی خولی 89 بووە لەسەر چەک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوەو سێ کەسیش برینداربوونەوە.
وەزارەتی بەرگریی دەڵێت: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی بەغدایەو بڕیارە بەفڕۆکە تەرمەکەی بگوازرێتەوەو ڕادەستی کەسوکاری بکرێت.
"لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە پێکهێنراوەو ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر، هەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت سزادەدرێت" وەزارەتی بەرگریی عێراق وادەڵێت.