
Plus4
پێش 4 ڕۆژ
وەزیری پێشمەرگە: ئەمریکا دڵنیایکردینەوە کە لەهاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشکرایکرد کە ئەمریکاو دڵنیایکردوونەتەوە لەوەی لەهاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
شۆڕش ئیسماعیل؛ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت: هێزی پێشمه‌رگه له‌قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبووندایه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌هاوكاریی دۆسته‌كانمانه له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا.
وتیشی: دڵنیابووینه‌وه کە ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌هاوكاریکردن و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامده‌بن.
لەڕاگه‌یه‌ندراوێكیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شدا هاتووە: شۆڕش ئیسماعیل؛ وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازی له‌كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك، لێپرسراوی نووسینگه‌ی هاریكاریی ئاسایش له‌كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا لەهه‌رێم و تیمێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
ده‌رباره‌ی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و بونیاتنانی دوو ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازی و فیرقه‌كانی پیاده له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆكرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی چڕتركردووەته‌وه.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل؛ جەختیکردەوە کە دڵنیابووینه‌وه ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌هاوكاری و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامده‌بن.
كۆڵۆنێڵ دێك پایلویك؛یش وتی: به‌رده‌وام هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بین بۆ بونیتانانی ژێرخانێكی سه‌ربازیی بەهێزی نیشتمانی و به‌ئامانج گه‌یاندنی پرۆسه‌ی چاكسازی.