مامۆستا
plus4
پێش 9 کاتژمێر

🔻 تەمەنی خانەنشینی بەشێک لەمامۆستایان بۆ 70 ساڵی بەرزدەکرێتەوە

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنیازە لە رێی پڕۆژە یاسایەکەوە، تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانکو بۆ 70 ساڵ بەرزبکاتەوە، بەمەرجێک مامۆستای پرۆفیسۆر یان مامۆستای یاریدەدەربێت.

لەو بارەیەوە پەرلەمانتار فێراس موسەلماوی بەرۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، بەمەست لەم هەنگاوە سوودوەرگرتنی زیاترە لە توانای ئەکادیمی ئەو مامۆستایانەو رەخساندنی کەشێکی زانستی جێگیرو گۆنجاوە لە زانکۆکان.

دەشڵێت، لەلیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو بەپێی یاساکەش بەدوو قۆناغ تەمەنی خانەنشنی مامۆستایان بەرزدەکرێتەوە، یەکەم درێژکرنەوەی بۆ سێ ساڵی خزمەت و پاشان چوار ساڵی دیکە، هەروەها پروسەکە ئارەزوومەندانەیەو مامۆستا سەرپشکە لەوەی بەردەوامی بە کارەکردن دەدات یاخود داوای خانەنشینی دەکات.