
plus4
پێش 18 کاتژمێر
عەلی موسەوی : تا ٢٠٠ ساڵیتر پۆستی سەرۆك وەزیران لای شیعە دەمێنێتەوە
عەلی موسەوی؛ پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لەعێراق و ناوچەکە ڕوودەدات، بەشێکە لەپرۆژەی ئیسرائیلی گەورە.
ناوبراو لەدیدارێکیدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەرییە نیوز دەڵێت: پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ دوو سەد ساڵی داهاتوو لەژێردەستی شیعەدا دەمێنێتەوە، وەرگرتنی پۆستەکە لێمان وەک خەونێکی مەحاڵ وایە، وەک خەونی شەیتان وایە بە بەهەشتەوە.
ناوبراو جەختیکردەوە: بەهەموو توانامانەوە هەوڵدەدەین بۆ گەڕانەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەو پێیەی هێشتا خەڵک پێیدەڵێن باوكى خێرو بەرەكەت، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ساڵانی دەسەڵاتيدا پێشكەشیكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی بەیەکگرتوویی دەمێنێتەوەو دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، گەر بە یەک لیستێک یاخوود چەند لیستێکیش بچێتە هەڵبژاردنەوە.