
plus4
پێش 19 کاتژمێر
لەبارەی قەدەغەکردنی تیکتۆکەوە عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
حکومەتی عێراق، سەبارەت بەقەدەغەکردنی تیکتۆک پەیامی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە د. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین تیكتۆك قەدەغە بكەین، چوونكە ئامێرو تەكنەلۆژیای ئێمە تەنها دەتوانێت ماڵپەڕ قەدەغە بکات، نەك بەرنامەكانی سۆشیال میدیا.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: تەنها بۆ ڕەزامەندی خودا ماڵپەڕە نەشیاوەكانم لەعێراق قەدەغە كردووە، بەڵام ناتوانین تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بەتەواوی کۆنترۆڵ و قەدەغە بکەین.