
Plus4
پێش ڕۆژێک
🔻شەڕ رویدا.. شێخی عەشیرەتێک کە ئەفسەری سوپای عێراقە رفێندراوە
لەناحیەی عکیکەی قەزای سوق شیوخی پارێزگەی زیقار، لەسەر پارچە زەوییەکی کشتووکاڵی شەڕ رویداوەو شێخێکیش رفێندراوە کە هاوکات ئەفسەری سوپای عێراقە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: کەسێک دەستی بەسەر زەوییەکەدا گرتووەو لەگەڵ خاوەنە رەسەنەکەی کەئەفسەری سوپایە کێشەیان هەبوە.
دەشڵێت: بەیانی ئەمڕۆ ئەو کەسە لەنزیک زەوییەکە بۆسەی بۆ ئەفسەرەکەو ئامۆزایەکی داناوەو تەقەی لێکردوون، ئامۆزاکەی بریندار کردووە کە مامۆستایەو ئەفسەرەکەشی رفاندووە.
رفێندراوەکە ناوی ( ناسر عەبدولەتیف غزی )یەو ئەفسەرە بە پلەی نەقیب لەسوپای عێراق کە هاوکات شێخی عەشیرەتیشە.
ئەو کەسەشی تەقەی لێکردوون و ئەفسەرەکەی رفاندووە، داواکراوە و پێشتر سێ جار سزای لەسێدارەدانی بەشێوەی ئامادەنەبوو بۆ دەرچووە.
کەسوکاری رفێندراوەکە دەڵێن: ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوەو بانگەشەی کڕینی زەوییەکە دەکات، پێشتر وەک جوتیار کاتی بۆیان کردووە.