
Plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمریکا: جارێ لە عێراق ناکشێینەوه
کونسوڵی ئەمریکا لەعێراق، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد هێزەکانی ئەمریکا لەئەمڕۆوە لەعێراق دەکشێنەوە.
لەوبارەیەوە کونسوڵی ئەمریکا لەعێراق ئاشکرایکرد: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەمڕۆوە، دوورە لەڕاستییەوەو پابەندین بەڕێککەوتنەکەی ساڵی 2024و کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو.
ئەمریکاو عێراق، مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق گەیشتوونە ڕێککەوتن.، تێایدا بڕیاردرا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەیلولی ساڵی 2025 ئەنجامبدرێت و پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەڕووی سەربازییەوە کورت ببێتەوە بۆ پاڵپشتیی ئەمنیی ئەمریکا لەناوخۆی عێراق و ڕوبەڕوبوونەوەی تیـ.ـرۆر پاڵپشتی بکرێن.