Plus4
پێش 3 مانگ
ڕۆژی 1ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕۆژی یەکی ئەیلوولی وەک دوا وادە بۆ دەرهێنانی فۆڕمی خۆراک دەستنیشانکردووە.
لەوبارەیەوە محەمەد حەنون؛ وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە، گەیشتوونەتە 37 ملیۆن هاووڵاتی تەنها لەناوخۆی عێراق.
وتیشی: ڕۆژی 1ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی کارتی بەشە خۆراک دیاریکراوە.





