
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
مەشخەڵ کەوڵۆسی؛ کادیرو ڕۆژنامەنووسی پارتی: لەمانگێکدا 30 مووچەمان بۆ بنێرێت عێراق دەوڵەتی کورد نییە
هەر شەش ملیۆن کوردەکەی باشوور، بکرێنە باڵیۆزی عێراق و لەمانگێکیشدا 30 مووچەمان بۆ بنێرێت، عێراق دەوڵەتی کورد نییە.
مهشخهڵ كهوڵۆسی؛ ڕۆژنامهنووسی سەر بەپارتی ڕایگەیاند: هەر شەش ملیۆنە کوردەکەی باشووری کوردستان، بکرێنە باڵیۆزی عێراق و لەمانگێکیشدا لەبری مووچەیەک 30 مووچەمان بۆ بنێرێت، ئەمە ناکاتە ئەوەی عێراق دەوڵەتی کورد بێت، شەرعیەتی هەیە حوکمی کوردستان بکات.
دەشڵێت: دەبێت کورد خۆی دەوڵەتی هەبێت، پۆستی گەورەی ئەم و ئەو، شەرعیەت بەعێراق نادات و بەهیچ شێوەیەک سەربەخۆیی لەبیری خەڵکی کوردستان ناباتەوە.
ئەو کادیرەی پارتی وتیشی: دەبێت کورد خۆی گەورەی خۆی بێت و دەوڵەتی هەبێت، نەک موەزەفی گەورە بێت، لەنێو چوارچێوی وڵاتانی داگیرکەری کوردستاندا.