کاندیدی دواخراوە
plus4
berî 10 meh

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەستگیرکردنی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، دوای ئەوەی بەڵێنی بە دەنگدەران دابوو ئەگەر دەنگی پێبدەن لە دامودەزگا حکومییەکان دایاندەمەزرێنێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، ئەوکاندیدە دەنگدەرانی هەڵخەڵەتاندووەو بەڵێنی دامەزراندن و قەرزی بانکی و موچەی ریعایەی پێ داون، بۆیە بەتۆمەنی فریودانی دەنگدەران و بەڵێنی بێ بنەما دەستگیرکراوە.