عيماد
عیماد جەباری
پێش ٢ ساڵ

هەوڵێک بۆ دادگاییکردنی ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی کورد لەکەرکوک دەستیپێکردووەو مەترسیدارە.

 

هەوڵەکە چەند لایەنێک پلانیان بۆی داڕشتووەو خەڵکانی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی راسپاردووە تاوەکو زۆرترین کارمەندی کورد لەنێو پۆلیس لەرێگەی دادگاوە بە دەرکردن بدەن.

 

ئەوەی دەیخەمەڕوو گریمانەو شیکاری نیە، زانیاری بەڵگەدارە و لەوە مەترسیدارترە چاوەڕێی بوین.

لەماوەی حوکمڕانی کورددا چەند هاوڵاتی عەرەب کوژراوە، هانی کەسوکاریان دەدرێت سکاڵا دژی ئەفسەرانی کورد بجوڵێنن و ئەوانیش لەپێدانی زانیاری و پشتگیری کردنیان هاوکار دەبن.

 

لەگه ڵ ئەوەشدا دۆسێی ریفراندۆم کراوەتەوەو دەیان ئەفسەرو کارمەند بەتۆمەتی بەشداریکردن لەپرۆسەکەدا دادگایی دەکرێن و لەسلکی ئەمنی دوردەخرێنەوە.

 

بەشێکی زۆر لەکارمەندانی پۆلیس کە بەشداری هەڵمەتە ئەمنیەکان بون دژ بە تیرۆریستان، تۆمەتیان کوشتنی هاوڵاتیانیان دەدرێتە پاڵ و دەدرێنە دادگا.

 

بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانە پێویستە دەستبەرداری یەکتر بڕین و دەست شکاندنی یەکتربین، هەرچی زووە حزبە کوردستانیەکانی شارەکە کۆببنەوەو چەند رێوشوێنێک بگرنەبەر.

 

دیارترین رێوشوێن، پێکهێنانی تیمێکی گەورەیە لەپارێزەرانی خۆبەخشی کورد تا بەپێی بەرنامەیەک بتوانن وەک پارێزەر بەرگری لەئەفسەرو کارمەندانی کورد بکەن، دەزگا ئەمنیەکانی کوردیش هەرچی دۆسێی تۆمەتبارکردنی سەرکردە عەرەبەکانە بەتیرۆرو هاوکاریکردنی تیرۆریستان لەدادگا بیجوڵێنن بەتایبەت ئەوانەی لەداگیرکردنی حەویجەدا کەمتەرخەمبون، بونە هۆی شەهیدکردنی سەدان پێشمەرگەو کارمەندی ئەمنی.

 

پەرلەمانتارەکانیش جارێکیتر دۆسێی گەندەڵیەکان بوڕوژێنن تاوەکو فشاری توند بخەنە سەریان و نەپەرژێنە جێبەجێکردنی پیلانەکانیان.

 

ئەوان دەیانەوێت لەپاڵ سەرقاڵکردنی کورد بەدۆسێی تۆمەتبارکردنی ئەفسەرەکانێوە، پیلانی تر جێبەجێ بکەن دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی کارتی نیشتەجێبونی 150 هەزار خێزانی کوردە.