سەردانی
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

🔻جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی یەكێتی دەكات

 

 دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە هەولێر، پێشوازی كرد لە “زەفەر سراكایا” جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا (حزبەکەی ئەردۆغان) و وەفدی یاوەری.

 

لەدیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتی لەسەرەتاوە پشتیوانی تەواوی بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەربڕیوە.

 

هاوکات زەفەر سراكایا جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە دیدارەكە، كە لەمكاتە گرنگەدا لە هەرێمی كوردستان . یەكێتی و ئاكپارتی كۆدەبنەوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی پەیوەندییەكانیان

 

وتیشی، لە هەندێك قۆناغی كاركردن، باڵانسی پەیوەندییەكانی توركیاو یەكێتی گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووە، بەڵام پێویستە بە حیكمەتی مام جەلال و كاك كۆسرەت لەڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە كێشەكان بگەنە چارەسەر.

 

پرسی داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، جەخت لە چارەسەكردنی ئەو گرفتە كرایەوە لەداهاتوو لەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.