کەشتی تورکی
plus4
پێش 7 کاتژمێر

دووەم کەشتیی تورکی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا گەیشتنە بەندەی مینای بەسرا، بەگەیشتنی کەشتییەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کێشەی کەمیی کارەبای نیشتمانی لەعێراق چارەسەر دەبێت.

هەرچەندە ئەم کەشتییە هێندە توانایەی نییە کێشەی تەواوی کارەبای عێراق چارەسەربکات، بەڵام تاڕادەیەکی باش خزمەتی دۆخی کارەبا لەوڵاتەکە دەکات.

بەوپێیەش عێراق بڕێکی زۆری نەوت لەبەرامبەردا دەدات بەتورکیا، گەر ئەم کەشتییە بەتەواوی هێزی خۆی کاربکات، توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای هەیە.