پۆلیس
plus4
پێش 4 کاتژمێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پەردە لەسەر بابەتێکی مەترسیدار هەڵدەداتەوە کە لەسەردەمی داگیرکاری د١١عش لەپارێزگای ئەنبار ئەنجامدراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ؛ لەقەزای قائیمی پارێزگای ئەنبار، ئەو سەردەمەی د١١عش دەستی بەسەر فەرمانگەو دامەزراوە حکومییەکاندا گرتبوو، سەرپێچی ئەنجامدراوەو بەقۆستنەوەی دۆخەکە هەڵساون بەدەرهێنان و پێدانی کارتی نیشتمانی بەکەسانێک کە نایاساییە.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکانی کردووەو لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە، 11 ئەفسەرو کارمەند دراونەتە دادگای هێزەکانی ناوخۆ.

وەزارەتی ناوخۆ تەئکید دەکاتەوە، هەر تۆمەتبارێک تاوانەکەی لەسەر ساغبێتەوە، لە ئەرکەکەی دووردەخرێتەوەو هەموو ئەو کارتانەشی بە نایاسایی دەرهێنراون پوچەڵ دەکرێنەوە.