
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
هاوسەرو منداڵەکانی لاهور جەنگی لەکاتی شەڕەکەی لالەزار نەبوون
بۆ یەکەمجار plus4 ئاشکرایدەکات کە گەشەی هاوسەری لاهور جەنگی و منداڵەکانی لەدەرەوەی وڵاتن و تەنانەت شەوی ڕووداوەکەش لەئۆتێل لالەزار نەبوون.
ئاژانسی plus4 زانیویەتی کە ماوەیەک پێش ئێستا هاوسەرو هەرسێ منداڵەکانی لاهور جەنگی بەرەو سوید ڕۆیشتوون و لەهەرێمی کوردستان نین، شەوی ڕووداوەکەش لەئۆتێلەکە نەبوون وەک ئەوەی باسدەکرێت.
شەوی ڕابردووش ئاراس جەنگی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراقی، تەئکیدیکردەوە کە منداڵەکانی لاهور لەکوردستان نین، تەنها براو خوشکەکانی لێرەن.