چەک
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لەهەڵمەتی کۆنترۆڵی چەکدا تائێستا زیاتر لە 77 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد: ژمارەی ئەو کەسانەی لەهەڵمەتی کۆنترۆڵ و ڕێکخستنەوەی چەکدا ناویان تۆمارکردووە، تاڕۆژی 31ی مانگی ڕابردوو گەیشتووەتە (77 هەزارو 708) هاووڵاتی.

 

ڕوونیشیکردەوە: ژمارەکان بەردەوام لەزیادبووندان و پێشبینیدەکرێت لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا ژمارەکە (100) هەزار هاووڵاتی تێبپەڕێنێت.

 

ئاشکراشیدەکات کە ئەو کەسانەی هەڵگری چەک بوون و لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەردانی فەرمانگە حکومییەکانیان کردووە، گەیشتووەتە (60 هەزارو 450) کەس، (750) چەکی دزراویش دۆزراونەتەوەو هەڵگرەکانیان دەستنیشانکراون.

 

جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی ناوبراو سەرکەوتوو بووە لە دەستبەسەرداگرتنی (39 هەزار و 678) چەکی جۆراوجۆری سەر بەوەزارەتە مەدەنییەکان، بەدواداچوونیش بۆ (157 هەزارو 990) چەکی دزراو لەئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا کراوە.