
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
کۆمیسیۆن: گەر دادگا سزای لاهور جەنگی بدات لەسەرۆکی حزبەکەی دووردەخرێتەوە
دوای دەستگیرکردنی لاهور جەنگی، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد: گەر دادگا بڕیاری سزادانی لەسەر بدات، ئەوا لەپۆستی سەرۆکایەتیی حزبەکەی و سەرۆکی لیستەکەیشی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دووردەخرێتەوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەری پی یو كەی میدیا بڵاویکردەوە: سەرچاوەیەک لەکۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە: گەر دادگا حوکمی بۆ لاهور جەنگى دەرکرد، ئەوکات بەپێی یاساى حزبەکان لەعێراق، لەسەرۆکایەتیى حزبەکەى دووردەخرێتەوە، گەر کاندیدیش بێت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران بەهەمانشێوە دووردەخرێتەوە.
ئاشکراشیکرد: پاش دوورخستنەوەى سەرۆکى حیزبەکە، کۆمیسیۆن بەپێی ڕێکارەکان داوادەکات کەسێکیتر هەڵبژێرن بۆ سەرۆکایەتیى حزبەکە.
سەرچاوەکەی کۆمیسیۆن بە پی یو کەی میدیای وتووە: پێویستە کەسێک یاخوود لایەنێک لەکۆمیسیۆن سکاڵا لەسەر لاهور جەنگى تۆماربکات، تا کۆمیسیۆن ڕێکارەکانى خۆى دەرحەق بەناوبرا. ئەنجامبدات.