
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
ئاسایشی هەرێم: لاهور جەنگی لەئاسایش دەستبەسەرە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەدەستگیرکراوانی لالەزار چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
لاهور جەنگی و تۆمەتبارانیتر لەئاسایش دەستبەسەرن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشی: 150 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە چەکداری گروپێکن بەناوی دووپشک.
دەشڵێت: سەرەتا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، دواتر ئەوانەی شەڕیان کردووەو دەستیان سوورە بەخوێنی هێزە ئەمنییەکان سزاکەیان قورس دەبێت.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونیکردەوە کە ئێستا ماددە یاساییەکە گۆڕدراوە بۆ 406 کە کوشتنی ئەنقەستە.
ئاشکراشیکرد: ڕێبوار حامی حاجی غالی لەئاسایش دەستبەسەرەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدەکرێت.